AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ١٩ ١٤:١٣

یەکەم لێدوانی سەرۆک کۆماری ئێران دوای ئاگربەست

یەکەم لێدوانی سەرۆک کۆماری ئێران دوای ئاگربەست

سەرۆک کۆماری ئێران لە یاکەم لێدوانیدا دوای ڕاگەیاندنی ئاگربڕ لە نێوان ئێران و ئەمریکا پەیامێکی بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئێران بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئاگربەست، لەگەڵ قبووڵکردنی ئەو بنەما گشتییانەی کە ئێران بەدوایدا دەگەڕێت، دەستکەوتی ئامادەبوونی گەل بوو لە گۆڕەپانەکەدا، وتی: ئێمە لە دیپلۆماسی، بەرگری، شەقام و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریدا پێکەوە دەوەستین.

مەسعوود پزشکیان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیای ئێکس نووسیویەتی: ئاگربەست، بە قبووڵکردنی ئەو پرەنسیپە گشتییانەی کە ئێران بەدوایدا دەگەڕان، بەرهەمی خوێنی ڕێبەری شەهیدمان، خامنەیی مەزن و دەستکەوتی ئامادەبوونی هەموو خەڵک لە گۆڕەپانەکەدا بوو.

لەمڕۆ بەدواوە بەردەوام دەبین لە پێکەوە وەستانەوە. جا چ لە بواری دیپلۆماسی، چ لە بواری بەرگری، چ لە شەقام، یان لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری”.

News ID 59151

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha